پۆلیسی هەولێر بکوژێکی لەکاتی ڕووداوەکەدا دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کەسێکیان بەتاوانی کوشتن لەکاتی تاوانەکەدا دەستگیرکردووە، هۆکاری ئەنجامدانی کوشتنەکەش کێشەی نێوانیان بووە لەسەر پوش و پاوان.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئیستا هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی، ” بەشی پۆلیسی شەقڵاوە، بنکەی پۆلیسی باسرمە، ئاگادارکراونەتەوە لە حاڵەتێکی کوشتن لە گوندی (شێخ مەمودیان) و گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە”.

بەپێی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بکوژەکە ناوی (م. ا. ح)ە و کەسێکی بەناوی کەنعان ڕەقیب عەزیز کوشتووە.

کێشەی نێوان بکوژ و کوژراوەکە لەسەر پوش و پاوان و کێسەی زەوی بووە و لەکاتی ڕووداوەکەدا پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.

بابەتی پێشتر

یه‌كێتیی ئه‌وروپا هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان ڕاگرت

بابەتی دواتر

بێ لێبڕین دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات و بەپێی پارەی بەردەست بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووی دیاردەی سەرتاشین

نووسەر و رۆژنامەنووس توانا عوسمان بابەتێكی بەناو نیشانی مێژوو و دیاردەی سەرتاشین بڵاوكردووەتەوە تێیدا بە وردی باس لە…
Total
0
Share