مانگی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی تانەكانی سەر یاسای بودجە تاوتوێدەكات

دادگای باڵای فیدڕاڵی

دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا تاوتوێكردنی ئەو تانانەی لەسەر یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 تۆماركراون بۆ سەرەتای ئەیلولی داهاتوو دوابخات.

ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردەوە، دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ بڕیارەكەی دەركردووە و تاوتوێكردنی تانەكانی بە دیاریكراوی بۆ 1ی ئەیلولی داهاتوو دواخستووە.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیران مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپاردبوو بۆ تۆماركردنی تانە لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر هەندێك لە ماددەكانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گۆڕانكارییان تیادا ئەنجامدرابوو.

لە نیسانی ڕابردوودا مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەنجومەنی نوێنەران هەندێك هەمواری بەسەر بودجەدا هێناوە، كە بەربەست و ڕێگری بۆ كاری دەسەڵاتی جێبەجێكردن دروستدەكه‌ن، لەوانە زیادكردنی خەرجی و كورتهێنان”.

دەستووری عێراق، دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە زیادكردنی بڕگە بۆ یاسای بودجە داناوە، نەك هەمواركردن، لەحاڵەتی بوونی هەمواریشدا، پێویستە بە ڕاوێژ لەگەڵ حكومەت بێت، بەپێچەوانەی ئەوەشەوە دەسەڵاتی جێبەجێكردن مافی پێشكەشكردنی تانەی بۆ بەردەم دادگای باڵا هەیە، وەك ئەوەی ڕاوێژكارە حكومییەكە ئاماژەی پێدا.

دەستوور لە ماددەی 62دا دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی دیاریكردووە و دەستكراوە نییە، ڕێگە بە گواستنەوە لە بڕگە و ماددەكانی بودجە و كەمكردنەوەی كۆی بڕی پارەكانی دەدات، لەكاتی پێویستیشدا دەتوانێت پێشنیار بۆ ئەنجومەنی وەزیران بكات بۆ زیادكردنی كۆی خەرجی.

بەهەمانشێوە دەستوور پاڵپشتیی یاسایی دەداتە حكومەت بۆ تانەدان لەبەردەم دادگای باڵا بۆ ڕەتكردنەوە و پوچەڵكردنەوەی ئەو حوكمانەی كه‌ پەرلەمان بۆ یاسای بودجە زیادیاندەكات بەپێی ماددەی 13 لە دەستوور، بەهۆی نادەستووریبوونیانەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان: قوباد تاڵەبانی بەڵێنی چارەسەری یاسایی پێداوین

بابەتی دواتر

مباپێ لە بێدەنگییەوە بۆ داگیرکردنی پەڕەی ڕۆژنامەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌وین خۆمان حكومه‌ت پێكده‌هێنین

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوەی هه‌ماهەنگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌ون خۆیان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانی و حكومه‌ت پێكده‌هێنن. وائیل ڕكابی،…
Total
0
Share