ئەنجومەنی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان: قوباد تاڵەبانی بەڵێنی چارەسەری یاسایی پێداوین

خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئەنجومەنێكی نوێیان ڕاگەیاند و سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەتیان کرد و بەپێى وتەی ئەنجومەنەکە، قوباد تاڵەبانی بەڵێنی چارەسەری كێشه‌ی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی داوە لەچێوەی یاسادا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ڕایگەیاند، “لە هەرێمی کوردستان 34 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەن، ئەمڕۆ سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتمان کرد تاوەکو داواکارییەکانی پیڕابگەیەنین بۆ چارەسەركردنی کێشەی ئەو ئۆتۆمبێلانە”.

لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی جێگری سەرۆکی حکومەتیان کردووە، خاوه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ داوادەکەن چارەنووسی 34 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا یەکلایی بکەنەوە و داوا دەکەن بڕیاری دڵخۆشکەر لەوبارەیەوە بدات.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێداون کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەچێوەی یاسادا چارەسەربکات”.

ئەنجومەنەکە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پێشووی ڕاگەیاند کە بۆ نوێنەرایەتی و داکۆکیکردن لە داواکارییەکانیان لە 25ی تەمموزی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو.

هۆکارەکەشیان بۆ هەڵمەتی ناوزڕاندنی ژمارەیەک کەسایەتیی ئیداری و حزبی لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە گەڕاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانی تائێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ گردبوونەوەیان دەستپێکرد و 10 ڕۆژیشە بایکۆتی…
زیاتر ببینە

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڵێنى ده‌ستگیركردنى بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیسی سلێمانى ده‌دات

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵێنى ده‌ستگیركردنى بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیسی سلێمانى ده‌دات و ده‌ڵێت، لە کەسی قبوڵناکەن دەستدرێژی بکاتەسه‌ر…
Total
0
Share