مباپێ لە بێدەنگییەوە بۆ داگیرکردنی پەڕەی ڕۆژنامەکان

جارێکی دیکە کیلیان مباپێ بووەتە مانشێتی سەرەکيی میدیاکانی ئەوروپا، سەرچاوەکان گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید بەدوورنازانن.

کیلیان مباپێ لە نوێترین چاوپێکەوتندا بە گۆڤاری ئیسکوێری ڕاگەیاندووە، “تیپی تۆپی پێ گوزارشت نییە لە کۆمەڵیک هاوڕێ یاخود خێزانێک، بەڵکو پێویست ناکات دوای هەموو یارییەک ژەمەنان لەگەڵ هاوڕێکانت بخۆیت”.

هەروەها دەڵێت، ” خولی فەرەنسا بەهێزترین نییە، بەوپەڕی بەرپرسیارییەتییەوە هەوڵمداوە هاوکاربم لە گەیاندنی خولەکە بە پۆلێنی باشترینەکان”.

زۆرینەی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا لەزاری سەرچاوە فەرەنسییەکانەوە ئاشکرایانکردووە، گۆڕانکارییەکی گەورە لە هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمان ڕوویداوە، پێیانوایە دەکرێت لە کۆتا ساتی میرکاتۆی 2021 یاریزانەکە بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بفرۆشن.

ڕۆژنامەکانی مارکا و ئەی ئێس ئاماژەیانکردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یانەی شاهانەی مەدرید بۆندێکی گەورە بۆ گواستنەوەی ئاسکە فەرەنسییەکە پێشکەشدەکات.

بابەتی پێشتر

مانگی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی تانەكانی سەر یاسای بودجە تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

کریستیانۆ کاریگەری لەسەر ڕێککەوتنی مباپێ – ڕیاڵ مەدرید دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share