وەزارەتی دارایی: لە سبەینێوە موچەی ئەم مانگە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت

دووەم مانگە لەسەر یەك حكومەتی هەرێم موچە بێ لێبڕین دابەشبكات

لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچەی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی دەڵێت ئەم مانگەش بێ لێبڕینە، دیار نییە 200 ملیارەكەی بەغدادیش هاتووە یان نا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، “سبه‌ینێ ڕۆژی چوارشەممە 2021/8/25، موچه‌ی مانگی هەشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت”.

ئەمە دووەم مانگە لەسەر یەك حكومەتی هەرێم موچە بێ لێبڕین دابەشبكات، پێشتر بە لێبڕینی 21%ــەوە دابەشیدەكرد بە بیانووی نەبوونی داهاتی تەواو.

دیارنییە 200 ملیار دینارەكەی حكومەتی فیدراڵ گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان یان نا، لەكاتێكدا پێشتر حكومەتی هەرێم توانای دابەشكردنی موچەی بێ لێبڕینی بەستبووەوە بە ناردنی 200 ملیار دینارەكەوە.

ئەمە جگە لەوەی چەند مانگی ڕابردوو حكومەتی هەرێم ڕەخنەی ئەوەی دەگرت، كە تەواوی داهاتی پارێزگای سلێمانی ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت، بۆیە پێدانی موچە بە لێبڕینیشەوە دوادەخرا، بەڵام دوای گۆڕانكارییەكانی سنوورەكە و ناوخۆی یەكێتی، بەڵێنی چارەسەركردنی ئەو گرفتە درا.

بابەتی پێشتر

یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بوون بە پارتیی كادیرەكانیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان: قوباد تاڵەبانی بەڵێنی چارەسەری یاسایی پێداوین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share