ئۆكرانیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی له‌ ئه‌فغانستان ڕفێندرابێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ ڕفاندنى فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی له‌ ئه‌فغانستان ده‌كات، ڕوونكردنەوە لەبارەی لێدوانی بەرپرسێكی دەدات.

پێشتر یڤگینی ینین، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا باسی له‌وه‌ كردبوو، فڕۆکەیەکیان کە بۆ گەڕانەوەی ئۆکرانییەکان لە ئەفغانستان دابینکرابوو، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندراوە.

له ‌نوێترین لێدواندا سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌، ئۆلیگ نیكۆلینكۆ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، “هیچ فڕۆكه‌یه‌كمان نه‌ڕفێندراوه‌، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی له‌و ئاسته‌نگییانه‌ ده‌كرد كه‌ هاتوونه‌ته‌پێش دیپلۆماتكارانى ئۆكرانیا له‌ ئه‌فغانستان له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵات”.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا وتیشی، “ئامانجمان ئه‌وه‌ بوو دڵنیاببینه‌وه‌ له‌ گه‌یشتنی ئۆكرانییه‌كانى ئه‌فغانستان به‌سه‌لامه‌تی به وڵات، ئێستا ئه‌وان گه‌یشتوون و هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی له‌ ئه‌فغانستان و هیچ وڵاتێكی تر نه‌ڕفێندراوه‌”.

لێدوانه‌كه‌ى وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ جێگری وه‌زیر ڕایگه‌یاندبوو، فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لە ئەفغانستان ڕفێندراوە بەرەو ئێران.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. ئەو کەسەی کامێراکانی هاتوچۆی شێواندبوو دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئه‌مریكا ڕه‌چه‌ڵه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 100دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت بە بەراورد بەچەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەكەی…
Total
0
Share