سلێمانی.. ئەو کەسەی کامێراکانی هاتوچۆی شێواندبوو دەستگیرکرا

هاتوچۆی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد كە کامێراکانی چاودێریی هاتوچۆی شێواندبوو، کەسەکە شۆفێری تاکسییە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون بۆ شێواندنی ژمارەیەک کامێرای چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک پردی کۆبانێ، تۆمەتباری ئەنجامدانی ئەو کارە لە ڕۆژی 7ی ئاب لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی دەستگیرکرا.

ئەو کەسەی کامێراکانی هاتوچۆی شێواندبوو ناوی (ڕ.ع.ع)ــە و لەدایکبووی 1997ــە، لەشاری سلێمانی دادەنیشێت و شۆفێری تاکسییە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئێستا تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی (240) لە یاسایى سزادان بە تۆمەتى شێواندنى موڵک و ماڵى میری، ڕاگیراوە.

 

بابەتی پێشتر

شوێنەوار و گەنجینەکانی عێراق بەچەند سەد دۆلارێک لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەفرۆشرێن

بابەتی دواتر

ئۆكرانیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی له‌ ئه‌فغانستان ڕفێندرابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share