شێخی ئەزهەر: فشارخستنەسەر ناموسڵمانان لە ڕەمەزاندا پووچییە

لە نوێترین فەتوایدا لەبارەی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژووەوانانەوە، ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر، ڕەخنە لەوە دەگرێت كەسانی ناموسڵمان لە ڕەمەزاندا فشاریان بخرێتەسەر و بە “پووچی” ناویدەبات.

ئەحمەد تەیب دەڵێت، “ئەو موسڵمانەی بەرگەی بینینی هاوكارێكی مەسیحیی ناگرێت كاتێك لەسەر كار دەخوات یان دەخواتەوە، یاخود ناتوانێت بەرگەی بینینی مەسیحییەكان بگرێت لە چێشتخانەكاندا، چۆن بەرگەی ئەوە دەگرێت خواردەمەنی بدات بە منداڵە بچووكەكانی كە ڕۆژوویان لەسەر نییە؟”

ئەو قسانەی شێخی ئەزهەر لە ڕۆژنامەی “دەنگی ئەزهەر”دا بڵاوكراونەتەوە و ناوبراو وتویەتی، “دیارە ئەو كەسە فشار دەخاتەسەر منداڵەكانیشی و ڕەمەزانان لە كاتی ڕۆژدا خواردن و خواردنەوەیان لێقەدەغە دەكات؟”.

ئەحمەد تەیب ڕاشیگەیاندووە، “فشارخستنەسەر كەسانی ناموسڵمان لە خواردن و خواردنەوەدا بە بیانووی ڕۆژوو كارێكی پووچە و دوور و نزیك پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە”.

بابەتی پێشتر

مایکڵ ڕۆبن دەربارەی پارتی چی دەڵێت؟

بابەتی دواتر

لەسەر هێرشەكانی توركیا گۆڕان داوای هەڵوێست لە دامەزراوەكانی حكومەت دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share