وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو: باران دەریاچە و رووبارەكانی بووژاندووەتەوە

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو دڵنیاییدەدات لەوەی شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین، دەریاچە و رووبار و زۆنگاوەكانی بووژاندووەتەوە و ئاوی عەمباركراو زیادیكردووە.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمرۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رایگەیاند، بارانبارینەكەی دوێنێ دەریاچەكانی بووژاندووەتەوە، لەوانە دەریاچەی حەمرین، ئاستی ئاوی رووباری دیجلەش بەرزبووەتەوە و بڕی ئاوی عەمباركراوی عێراق زیاددەكات.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، زۆنگاوەكانی باشوور كە بەشێكیان بەهۆی وشكەساڵی و كەمئاوییەوە وشكیانكردبوو، دووبارە ئاوێكی زۆریان تێڕژاوە و بووژاونەتەوە، بەوەش مەترسیی كەمئاوی كەمبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەم نزیکانە.. “تێلیگرام” شێوەی تایبەتیی پرۆگرامەکەی دەخاتەڕوو

کۆمپانیای “تێلیگرام” پرۆگرامی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بەناوبانگ ڕایگەیاند، بەم نزیکانە شێوەی تایبەتیی پرۆگرامەکە دەخاتەڕوو، کە چەندین تایبەتمەندیی زیاتری هەیە.…
Total
0
Share