ئه‌مریكا په‌سه‌ندكردنى ته‌واوه‌تى به‌خشی به به‌كارهێنانى ڤاكسینی فایزه‌ر كه دژه‌كۆرۆنایه و له‌و وڵاته دروستكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى ئاب ڕایگه‌یاند، “ڤاكسینی فایزه‌ر به ته‌واوه‌تى په‌سه‌ند ده‌كه‌ین و ڕه‌زامه‌ندیی ته‌واوه‌تیمان به‌خشیوه به به‌كارهێنانى له‌دژی ڤایرۆسی كۆڤید 19”.
جانێت ودكوك، كۆمسیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “په‌سه‌ندكردنى ته‌واوه‌تیی ڤاكسینی فایزه‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكاوه، ده‌ستكه‌وته له‌مكاته دژواره‌دا كه ڕووبه‌ڕووی كۆڤید 19 ده‌بینه‌وه”.
وتیشی، “ملیۆنان كه‌س به‌دڵنیاییه‌كی زۆره‌وه خۆیان ڤاكسین ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌م پهسهندكردنهى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمان، ئه‌وانه‌شی كه گومانیان له ڤاكسینه‌كه هه‌بوو، ڕاده‌ی دڵنیاییان زیاتر ده‌بێت و هه‌ست به دڵنیایی ده‌كه‌ن”.