قوباد تاڵەبانی: فەرمانبەران سەرلەنوێ بەسەر فەرمانگەكاندا دابەشدەكرێنەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرقاڵی پێداچوونەوەین بەو یاسا و رێكارانەی ڕێگر و لەمپەرن لەبەردەم وەبەرهێناندا و دەشڵێت، فەرمانبەران سەرلەنوێ بەسەر فەرمانگەكاندا دابەشدەكرێنەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، قۆناغی داهاتووی پرۆژەی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی فەرمانبەرە بەسەر فەرمانگەكاندا.

دەربارەی وەبەرهێنانیش لە هەرێم باسی لەوەكرد كە هەندێک دەرفەتی وەبەرهێنان هەن تا ئێستا كاریان تێدانەكراوە، لەوانەش وزەی خۆر و دروستكردنی بەنداوی جۆراوجۆر و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی سامانی ئاو.

ئەو وتانەی قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا بوو لە هەولێر لەگەڵ مێلانی سمارت كونسوڵی گشتیی بەریتانیا بەوەكالەت و شاندێكی هاوڕێی و تیایدا لەبارەی بارودۆخی ئابوری و وەبەرهێنان و چاكسازییەكان گفتوگۆیان كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە شاندە بەریتانییەكە كرد هانی كۆمپانیاكانی شانشینی یەكگرتوو بدەن وەبەرهێنانی زیاتر بكەن لە كوردستان، بەتایبەت كە ئێستا حكومەت سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو یاسا و ڕێكارانەی ڕێگر و لەمپەرن لەبەردەم وەبەرهێناندا.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایەسەر سیستمی بانك لە هەرێمی كوردستان و كەموكوڕییەكانی خرانەبەرباس؛ لەوانەش نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان لقی بانكەكان، چاكسازیكردن لەم كەرتەش بە ئەركێكی هەنوكەیی لەقەڵەمدرا و شاندە بەریتانییەكە وەبەرهێنانیانى لەم بوارە بەگرنگ دایە قەڵەم.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: تورکیا دەیەوێت دەرفەت بە داعش بداتەوە

بابەتی دواتر

ئه‌مریكا ڤاكسینی فایزه‌ری به‌ ته‌واوه‌تى په‌سه‌ندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دوای کاتەکانی نیوەشەوەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکە دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share