بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: تورکیا دەیەوێت دەرفەت بە داعش بداتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگه‌یاند، هێرشەکانی تورکیا زەمینەخۆشکەرن بۆ گەڕانەوەی داعش و دەڵێت، “بەهەموو هێزمانەوە دەسکەوتەکانمان دەپارێزین”.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تورکیا بەئەنقەست ئاستی هێرشەکانی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەئامانجی فراوانکردنی “پرۆژەی داگیرکاریی خۆی” زیاتر دەکات.

دەشڵێت، “ئەم ناوچانە خۆیان پاراست و جیهانیان لە داعش و گروپە توندڕەوە ڕادیکاڵەکان پاراست”. دوپاتیشیدەكاتەوە، “دوایین هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی منبج، ته‌ل تەمر و گوندنشینەکان و تەنانەت ناوچەکانی قامیشلو، بۆ لاوازکردنی ئاسایشی هەرێمەکانمانە. بەم هێرشانە دەوڵەتی تورک دەیەوێت جارێکی دیکە دەرفەت بداتەوە به‌ داعش”.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داواش لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و یاساییەکان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ڕوسیا دەكات هێزێکی گەرەنتی لە ناوچەکەدا جێگیربكەن.

جەختیشیدەكاتەوە، “بەڵێن دەدەین کە پابەندین بە ئاگربەست، لەدژی ئەو هێرشانەی لەدژی گەلەکەمان ئەنجام دەدرێت، بۆ پاراستنی ئاسایشی گەلەکەمان و دەستکەوتەکانیان، بەهەموو هێزی خۆمان ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانمان جێبەجێدەکەین”.

بابەتی پێشتر

میسر.. 170 كه‌س له‌ كه‌یسی وێنه‌گرتنى بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیدا دادگایی ده‌كرێن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: فەرمانبەران سەرلەنوێ بەسەر فەرمانگەكاندا دابەشدەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share