کریستیانۆ لەنێوان بەردەوامبوون و دەنگۆی میدیاکان

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال لە یانەی یوڤانتۆس ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نەبووەتەوە، لەهەمانکاتدا گواستنەوەی بۆ یانەیەکی دیکە مەحاڵ نییە.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەی دەیلی میرەر و لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، دانیشتاندنی کریستیانۆ لەسەر کورسيی یەدەگ لە ڕوبەڕوبوونەوەی دەستپێکی وەرز بەرامبەر یانەی ئودینێزی، بەڕێککەوتنی نێوان یاریزانەکە و ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەر بووە.

هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەفسانەکەی پۆرتوگال لەسەرەتای وەرزدایە و هێشتا نەیتوانیوە توانا جەستییەکانی بەتەواوی بگەڕیَنێتەوە، تەنانەت لاگازێتا ئاماژەی بە زمانی جەستەی کردووە کاتێک بەشداریپێکراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، کریستیانۆ بە زمانی جەستەیدا دەرکەوتووە لە تۆرینۆ بەختەوەرە و کێشەی لەگەڵ ڕاهێنەر و یاریزاناندا نییە.

https://www.youtube.com/watch?v=-DG8mAGmGvc

لەلایەکی دیکەوە دەیلی میرەر نووسیویەتی، خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی لەگەڵ چەندین یانە دانوستاندنی کردووە، یەکێک لەو یانانە مانچستەر یونایتدە، سەرەڕای ئەوەی کریستیانۆ بەوتەی بەرپرسانی یوڤی لە خولی ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەگەرێکیش هەیە لەهەر ساتێکدا ڕوو لە مانچستەر یونایتد بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ وێستهامی برده‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی وێستهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ کۆتاییهات. ئەمشه‌و شەممە،…
Total
0
Share