ئەمڕۆ، دووشەممە سێ یاری پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێن ڕەنگە ڕیزبەندی یانەکان بگۆڕن

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

سەرەڕای ڕاگرتنی زۆرینەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی حەوانەوەکانی سەریساڵەوە، خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامدەبێت.

یانەکانی ئینگلتەرا لە ڕۆژانی “بۆکسین دەی” بەردەوامی بە کێبڕکێکانی وەرزی 2020/2021 دەدەن و حەوانەوە بە یاریزانانیان نادەن.

لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 16 سێ ڕوبەڕوبوونەوەی گرنگ و ئەنجامدەدرێن، ڕەنگە ببنە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاری لە ڕیزبەندی یانەکان.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی یەکەمدا یانەی کریستاڵ پاڵاس بەرانبەر لیستەر سیتی یاریدەکات، ڕێوییەکانی لیستەر لە ڕیزبەندی یانەکاندا خاوەنی 28 خاڵن لە پلەی سێیەمدا، بردنەوە لە نێوان پلەکانی دووەم و سێیەم جێگیریاندەکات.

لەلایەکی دیکەوە یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری ئەستۆن ڤێلا دەکات، لەم یارییەدا دوو جەمسەرەکە بەوپەڕی تواناوە هەوڵی بردنەوە دەدەن، سێ خاڵی ئەم یارییە بلوزی لەندەن لە پلەی حەوتەوە دەگەیەنێتە سێیەم و چوارەم، لە بەرانبەردا ڤێلاس بە بردنەوە دەتوانن سێ پلە بۆ پێگەکانی سێیەم و چوارەم بازبدەن.

لە یاری لوتکەشدا ئێڤەرتۆن لە گودیسۆن پارک میوانداری مانچستەر سیتی دەکات، لە ئەگەری بردنەوەدا ئێڤەرتۆن لوتکە لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەشدەکات، لە بەرانبەردا یارییەکە بۆ سیتی دەرفەتێکی ستراتیجیە بۆ گەڕانەوە نێو ململانێکان، ئەگەر بردنەوە بەدەستبهێنن دەتوانن لە پلەی شەشەمەوە بگەڕێنەوە بۆ پلەی سێیەم و ململانێکردن لەگەڵ یانەکانی ئێڤەرتۆن و تۆتنهام و مانچستەر یونایتد.

لەکۆتاییدا دەگەینە ئەو بۆچوونەی، کۆی یارییەکانی ئەمڕۆ، دوو شەممە سەرەڕای کەمییان، بەڵام گۆڕانکاری لە خشتە و ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ دروستدەکەن

کریستاڵ پاڵاس – لیستەر سیتی (6:00)

چێڵسی – ئەستۆن ڤێلا (8:30)

ئێڤەرتۆن – مانچستەر سیتی (11:00)

بابەتی پێشتر

ترەمپ یاسای پاڵپشتیی دارایی پەسەند کرد

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەرزاییەکانی تاران ڕەقبونەتەوە گەیشتوەتە 12کەس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share