ئەوەی ئینتەرمیلان دەیکات 70 ساڵە ڕووینەداوە

هێرشبەرانی ئینتەرمیلان لەم وەرزەدا زۆرترین ڕێژەی گۆڵیان تۆمارکردووە

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرانبەر بە دوو یانەی کرۆتۆنی ڕاماڵی و ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد.

بەپێی داتاکانی تۆڕی “ئۆپتا”ی تایبەت بە ئامارە وەرزشییەکان، ئینتەرمیلانی سەردەمی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بە بردنەوەی لە یانەی کرۆتۆنی و تۆمارکردنی شەش گۆڵ لە هەفتەی 15ی کالچیۆ، ڕێژەی گۆڵە تۆمارکراوەکانیان لە کۆی 15 گەڕی خولەکە گەیاندووەتە 40 گۆڵ.

40 گۆڵ ڕێژەیەکی هێندە بەرزە، ماوەی 70 ساڵە یانە شین و ڕەشەکەی هەرێمی لۆمپاردیا نەیتوانیوە تۆماری بکات، بۆ کۆتاجار لە وەرزی 1950-1951 ئینزۆ بێرزۆت و هاوەڵانی توانیویانە 45 گۆڵ لە کۆی 15 هەفتەدا تۆماربکەن.

ئینتەرمیلانی کۆنتی، لەم وەرزەدا بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی سیریا ئەی لەدوای میلانەوە جێگیربووە، لەڕووی هێرشبەرییەوە ناوازەبوون بە تۆماری 40 گۆڵ و لە ڕووی بەرگریشەوە بەهەمان شێوە توندوتۆڵ دەرکەوتوون و تەنها 13 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، ڕۆمێلۆ لوکاکۆ گۆڵکاری یانە و خولی ئیتاڵیایە بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ، لەم ئەرکەشدا تەنها نەبووە و لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی بە نۆ گۆڵ کێبڕکێی دەکات.

بابەتی پێشتر

قائیمقامی هەولێر: کێشەی دوکاندارەکانی هەولێر ئەو گرێبەستانەیە کە پێشتر کردوویانە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی مێسی بە چی گەیشتووە؟

لیۆنێل مێسی چاوەڕێی هەنگاوەکانی بەرشلۆنە دەکات بۆ ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا. گرێبەستی فەرمی یانەى پاریس سانجێرمان لەسەر مێزی…
Total
0
Share