كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هانز فلێك ڕاهێنەری ئەڵمانیا

سبەی لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەناو یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی هەنگاریا دەكات.

ئەڵمانیا شەش خاڵی هەیە و دووەمە و هەنگاریاش حەوت خاڵی هەیە وپێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە.

هانز فلێك دەڵێت دەبێت هەردوو یارییەكە ببەینەوە بۆ ئەوەی پێشەنگی ریزبەندی وەربگرین.

پوختەی قسەكانی فلێك

/ تیر شتیگن سەرەكی دەبێت لە یارییەكەی سبەی، كۆرۆنا هەندێ گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەدا كرد

/ كۆڤید زیانی زیاترە لە ئەنفلۆنزا، پێویستە پێش مۆندیال بەركەوتنمان لەگەڵ خەڵك كەمبێتەوە بۆ ئەوەی توشی ئاستەنگی نەبین.

/ هیوادارم ڕێگەو گواستنەوەی گونجاو دابنرێت بۆ پێش یارییەكان، چون بۆ یاریی بە شەمەندەفەر گونجاو نییە

/ دوو یاریی داهاتوو بۆ ئێمە زۆر گرنگە، پێویستە ئازایەتی بنوێنین بەرامبەر هەنگاریا، ئامانجمان ئەوەیە پێشەنگی ڕیزبەندی بگرین و بگەینە قۆناغی داهاتووی نەیشن لیگ

/ پشت بە هێرشبەر نابەستین بۆ گۆڵكردن و هەموو ئەوەی لە یاریگادایە دەتوانێت گۆڵ بكات، سبەی دەزانین كێ سەرەكی دەبێت.

/ كاتێك مانوێل نوێر ئامادە نابێت، كاپتنی دواتر ئەو یاریزانە دەبێت كە زۆرترین یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كردووە.

/ هەموو یاریزانەكان ئەوپەری توانای خۆیان خەرج دەكەن تا سەرەكی یاریی بكەن، كوالیتی باش هەیە لە هەڵبژاردەكەدا

/ جمال موسیلا بژاردەیەكی بەهێزە بۆ ئێمە، ڕاهێنانی باشی كردووە و كەس هەستی بە پێكانی نەكردووە، دەتوانێت هاوكاریمان بكات.

/ دەتوانین جمال موسیلا لە چەند شوێنێك یاریی پێبكەین، دەتوانێت گۆڵ بكات، زۆر باشە لە مامەڵە كردن بە تۆپدا.

/ بە وردی سەرنجی ئاستی بەرگریكارانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەكەین چونكە ئەوان لە گەشە كردندان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share