مان یونایتد لە واژووکردنی بۆندیکی گەورە نزیکبووەتەوە

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیدواردۆ کاماڤینگا چڕکردووەتەوە.

ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتيی تویتەرەوە ئاشکرایکردووە، یانەی ستاد ڕینسی فەرەنسی بۆندی کاماڤینگا نوێناکاتەوە، یاریزانەکە لە هاوینی 2022 دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ئیدارەی ڕینس دەیانوێت لە هاوینی 2021 دەستبەرداریبن، نرخەکەشیان بە 35 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆمانۆ، چەندین یانەی گەورە لەنموونەی ڕیاڵ مەدرید، مان یونایتد، بایرن میونشن، پاریس سان جێرمان گرنگییان بە ناوەندکارە فەرەنسییەکە داوە، بەڵام نزیکترینیان یانەی مانچستەر یونایتدە، کە لە دانوستاندنەکاندا پێشەنگی گرتووە و نزیکە لە واژووکردنی گرێبەستەکەیەوە.

کاماڤینگا وەرزی ڕابردوو لەکۆی 34 یاری گۆڵێکی تۆمارکرد و دوو گۆڵی ڕەخساند، شارەزایان پێیانوایە لە داهاتوودا هاوشێوەی پۆگبا دەگاتە ئاستێکی باڵا.

بابەتی پێشتر

چۆنێتی گرتنی خانەکانی مێشک لەلایەن ڤایرۆسی کۆرۆناوە ببینە

بابەتی دواتر

نیتۆ قەیرانێکی دیکە بۆ بەرشلۆنە دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share