لەکۆی 20 هەزار پارچە زەوی لە 8ی حەسارۆک تەنها 176 کەس دەیانەوێت خانوو دروستبکەن

دوای چەندین ساڵ بێدەنگیی حکومەت لەبارەی 8ی حەسارۆکەوە لە هەولێر، حكومەتی هەرێم بێدەنگی شکاند و بڕیاری گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە دا، بەڵام لەکۆی 20 هەزار پارچە زەوی، تەنها 176 کەس دەیانەوێت لە 8ی حەسارۆک خانوو دروستبکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە ئەمڕۆوە پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەكی 8ی حەسارۆك دەستپێدەكات و تا ئێستا بڕی 600 ملیۆن دینار و لە ئاییندەیەكی نزیكدا 300 ملیۆن دیناری دیكەش بۆ گەڕەکەکە خەرجدەکرێت”.

وەزیری شارەوانی وتی، “شەقامی نێوان 5ی حەسارۆك و 8ی حەسارۆك دروستدەكرێت و ئەو هاوڵاتییانەی داخوازی دروستكردنی خانوویان لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك هەیە، لە ئەمڕۆوە مۆڵەتەكانیان وەردەگیرێن و دەتوانن ئیشوكارەكانیان بكەن”.

سەبارەت بە قۆناغەكانی دیكەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی گەڕەكی 8ی حەسارۆك، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرایكرد، لەهەر قۆناغێكدا كە پێویست بكات حكومەتی هەرێم بودجەی پێویست بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری باشتر و خێراتر دابین دەكات و ئەو بڕەپارەیەی ئێستاش بڕەپارەیەكی زۆر باشە و كارە سەرەتاییەكانی پێئەنجام دەدرێت.

دوای 18  ساڵ چاوەڕوانی، زەوییەکانی 8ی حەسارۆک لە هەولێر کە پێشتر وەک بیابانێک وابوو لەناو هەولێری پایتەختدا، فەرمانگەی خزمەتگوزارییەکەی دەستبەکاربوو.

لەماوەی 18 ساڵی ڕابردوودا 20 هەزار خاوەن زەوی لە 8ی حەسارۆک چاوەڕوانی وەڵامی حکومەت بوون، بۆ دەستپێکردنی هێنانی خزمەتگوزاری، خاوەن زەوییەکانی 8ی حەسارۆک ئامادەبوون هەر کەسێکیان هەزار دۆلار بدەن، تا خزمەتگوزاری لە کەرتەکە دەستپێبکات.

بابەتی پێشتر

کازمی ئۆپەراسیۆنێکی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەكان: هۆكاری گرانبوونی نان حكومەتە و هاوكاریمان ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە پشووە

چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكان پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستاندا. بەپێی ڕۆژژمێری…
زیاتر ببینە

سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی : لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی سلێمانی هیچ هاوڵاتییەک پەیوەندی بە سەنتەرەکەمانەوە نەکردووە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی شاری سلێمانی هیچ هاوڵاتییەک پەیوەندی بە سەنتەرەکەیانەوە نەکردووە. سامان نادر،…
Total
0
Share