(ڤیدیۆ) ڤینیسیۆز ڕیاڵ مەدریدی لە دۆڕاندن ڕزگارکرد

یانەی ڕیاڵ مەدرید دووەم یاریی وەرزی 2021-2022ی خولی ئیسپانیای بەرامبەر لیڤانتی ئەنجامدا، یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

ئەمشەو یەکشەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سیوتات دی ڤالێنسیا دووەم ڕوبەڕوبوونەوەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا”ی بەرامبەر لیڤانتی ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی (3-3) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدرید لە خولەکەکانی پێنج، 73، 85 لەلایەن گاریس بەیل و ڤینیسیۆز جونیۆر (دوو گۆڵ)، گۆڵەکانی لیڤانتی لە خولەکەکانی 46، 57، 79 لەلایەن ڕۆجێ مارتی، خوسێ کامپانیا، ڕۆبێرتۆ پیێرەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/xp93oh

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا دابەزی، هەرچی یانەی لیڤانتی-یە بە کۆکردنەوەی تەنها دوو خاڵ لە پلەی هەشتەمدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ مەدرید 1-0 ئیڵچی

بابەتی دواتر

لیڤانتی 3-3 ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share