خەونەكەی لاپۆرتا بۆ ڕاهێنەرایەتی بەرشلۆنە قورسە

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی بەرشلۆنە خەون بەوەوە دەبینێت تۆماس توخێل بكاتە ڕاهێنەر، بەڵام خەونەكەی قورسە و چێڵسی بە ئاسانی دەستبەرداری ڕاهێنەرە ئەڵمانییەكە نابن.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت، گفتوگۆكانی لاپۆرتا-ی سەرۆك بۆ دۆزینەوەی ڕاهێنەر لەگەڵ چەند كەسێكدا دەستیپێكردووە.

ڕۆژنامەكانی سپۆرت و مۆندۆ ئاشكرایانكردووە، لاپۆرتا پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ پێرلۆ-ی ئیتاڵی و چاڤی-ی ئیسپانی ئەنجامداوە و تائێستا هیچیان وەڵامی تەواویان پێنەداوە.

هەروەها چاوەڕێی یاریی كۆتایی نەیشن لیگ دەكات بۆ ئەوەی داهاتووی ڕۆبەرتۆ مارتینێز-ی ڕاهێنەری بەلجیكا بزانێت.

ئەمە جگە لەوەی گالاردۆ-ی ئەرجەنتینی بە ئاشكرا، پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشلۆنەی ڕەتكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share