لیڤا سیناریۆ.. بەرشلۆنە جۆکەرێکی بایرنی دەوێت

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان کردووە، کە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە خواستی لەسەر یاریزانێکی دیکەی بایرن میونشنە.

ماڵپەڕی “FCBN”ی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی یانە کەتەلۆنییەکە خواستیان لەسەر بنجامین پاڤاردی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی گفتوگۆیان کردووە، یاریزانە فەرەنسییەکە بە خۆشحاڵییەوە ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ پێکهاتەی چاڤی هێرناندێز یاری بکات.

بەڕێوەبەرانی بارسا پێیانوایە، سێرجی ڕۆبێرتۆ و هیکتۆر بێلیرین و سێرجینیۆ دێست سەرکەوتوو نین، بە باشیان زانیوە پاڤارد بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان و کێشەی باڵی بەرگری ڕاست بە شێوەیەکی یەکجارەکی چارەسەر بکەن.

پاڤارد لە 2019وە پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە، یاریزانێکی جۆکەرە و توانای یاریکردنی هەیە لە پێگەکانی بەرگری باڵی ڕاست و چەپ، سەنتەری بەرگری، ناوەندی بەرگری و سەنتەر، لە 140 یارییدا نۆ گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

بە سێ هەنگاو.. ڕیاڵ مەدرید سەردەمی نوێ دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤسکی: کاندیدی من ئەرجەنتینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share