پێرێز بۆ ئەنچلۆتی: لەم دووانە یەکێکیان هەڵبژێرە

پێکانە یەک لەسەریەکەکانی کەریم بنزیمە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ناچارکردووە داوای هێرشبەری جێگرەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی، پێکانی کەریم بنزیمە و هەڵکشانی تەمەنی، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی شاهانەی ناچارکردووە داوای هێرشبەری جێگرەوە لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە بکات.

لە بەرامبەردا پێرێز چاودێرانی ئاراستەی ئیتاڵیا کردووە، سەرەتا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە تەنها چاودێری ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری و هێرشبەری یانەی ناپۆلی دەکەن، بەڵام ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت” جەخت لەوە دەکاتەوە، ئۆسیمین تەنها داواکراوی ڕیاڵ مەدرید نییە، بەلکو ڕافائێل لیاوی هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە هەمانشێوە داواکراوە.

ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن، کە سەرۆکایەتی ڕیاڵ لە مێرکاتۆی زستانی 2023 یەکێک لەو دوو هێرشبەرە ئەسمەرە دابین بکات.

بابەتی پێشتر

پێکهاتەی فەرەنسا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە

بابەتی دواتر

ئاگرێکی گەورە لە ماڵدیڤ کەوتەوە و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share