ئای كیو سكاڵا لەسەر سێ پەرلەمانتار تۆماردەكات

كۆمپانیای IQonline ڕەتیدەكاتەوە لە گەڕەكی كوردسات لە سلێمانی موڵكی گشتیی داگیركردبێت، سكاڵاش لەسەر سێ پەرلەمانتار و میدیایەك تۆماردەكات، كە ئەو هەواڵەیان بڵاوكردووەتەوە.

لە ڕوونكردنەوەیەكی كۆمپانیای IQonline هاتووە، “بە ڕایگشتی ڕادەگەیەنین كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكەوە هەواڵێكی چەواشەكارانە و بێبنەما بڵاوكراوەتەوە، بەمەبەستی لەكەداركردنی شكۆی دامەزراوەكەمان”.

كۆمپانیاكە دەڵێت ، “بەگوێرەی ئەو هەواڵە بێبنەمایە گوایە كۆمپانیای IQonline زەوییەكی موڵكی گشتیی بەزەبری هێز لە گەڕەكی كوردسات داگیركردووە، بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو هەواڵە چەواشەكارییە ڕەتدەكەینەوە، بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نیە”.

IQonline ئاشكرایكردووە، “لە ئێستادا سكاڵامان لەسەر هەرسێ ئەندام پەرلەمانەكە و ئەو میدیایە تۆماركردووە، بەهۆی بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەكارییە”.

IQonline ناوی پەرلەمانتارەكانی ئاشكرانەكردووە، بەڵام میدیاكە ماڵپەڕی “سولی تایمز”ە.

بابەتی پێشتر

هاککەران کامێراکانی زیندانی ئەوین هاکدەکەن و چەند ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە

بابەتی دواتر

گەنجێك لە ئاوی ڕووباری خاپور خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share