گەنجێك لە ئاوی ڕووباری خاپور خنكا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە ئاوی ڕووباری خاپور لە زاخۆ خنکا.

بەرگری شارستانی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کە خەڵکی دومیزە، لە ئاوی ڕووباری خاپۆر لە زاخۆ خنکا.

باسی لەوەشكردووە، “دوای گەیشتنی هەواڵەکە تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە ئێستادا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی ناوچەکە کراوە”.

دوێنێ لە هەمان ڕووبار پێنج ئەندامی خێزانێك کەوتنە ئاوەكەوە، کە دووانیان مام و برازا بوون و خنکان.

بابەتی پێشتر

ئای كیو سكاڵا لەسەر سێ پەرلەمانتار تۆماردەكات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی ھەموو کارئاسانی و ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share