ئیلهام ئەحمەد لەبارەی هێرشەكانی تورکیاوە پەیامێک دەداتە ڕوسیا و ئەمریکا

سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، بیری ڕوسیا و ئەمریکا دەخاتەوە، کە ئاگربەستێکیان لەگەڵ تورکیا هەیە لە ڕۆژئاوای كوردستان، بەڵام ئەو ئاگربەستە لەلایەن تورکیاوە شکێندراوە.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە، “هێرشە نوێکانی تورکیا لەو ناوچانەی ئاگربەستی تێداکراوە لەلایەن تورکیا و ڕوسیا و ئەمریکاوە، شکاندنی ئەو پەیمانەیە، بەڵام ئەو دوو لایەنەی دیکەی ڕێککەوتنەکە بێدەنگن”.

ئەو بەرپرسەی ڕۆژئاوای کوردستان نووسیویشیەتی، “ئێمە داوا لە لایەنەکانی بەشداربوو لەو ڕێککەوتنە دەکەین بەرپرسیارێتی خۆیان نیشانبدەن و ڕێگەنەدەن لایەنێکی ڕێککەوتنەکە خاڵەکان پێشێلبکات”.

دوای هێرشە داگیركارییەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان و دااگیركردنی عەفرین، گرێسپی و چەند ناوچەیەكی دیكە، لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا لە ساڵی 2019، مایک پێنس، کە ئەوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاگرتنی شەڕیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، دواتریش ڕوسیایان لە ناوەڕۆکی ئاگربەستەکە ئاگادارکردەوە، بەڵام لەوکاتەوە تا ئێستا تورکیا هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان نەوەستاندووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هێرشەكانی توركیا بۆسەر چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوا دەستیانپێكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی هەولێر لەسەر پرسی کەمئاوی سکاڵا لەسەر هاوڵاتییەک تۆماردەکات

بابەتی دواتر

بۆ یەكەمجار و بە فەرمانی میری قەتەڕ هەڵبژاردن لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆک دوو کەس کوژران

بەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شاری دهۆک دوو کەس کوژران. هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە…
Total
0
Share