قائیمقامیەتی هەولێر لەسەر پرسی کەمئاوی سکاڵا لەسەر هاوڵاتییەک تۆماردەکات

قائیمقامیەتی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە قسەی هاوڵاتییەک بۆ کەناڵێکی ڕاگەیاندن دەڵێت، “ئاو بۆ هەموو گەڕەکەکان دابینکراوە و ئاگاداری هاوڵاتییانیش کراوەتەوە ئەگەر ئاویان نەبوو پەیوەندی بکەن”.

لە ڕوونکردنەوەکەی قائیمقامیەتی هەولێردا هاتووە، ” لەسەر راسپاردە و فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاوی خواردنەوە بۆ سەرجەم ماڵ و ئەو گەڕەکانە دابینکرا و لەلایەکی تریشەوە لەسەر راسپاردەی پارێزگاری ھەولێر، ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتییانی شاری ھەولێر کرایەوە، ھەرماڵێک پێویستی بەتانکەری ئاو بوو لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەکانی سەرجەم شارەوانییەکان دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن و داوای تانکەری ئاوی خواردنەوە بکەن بەبەردەوامی”.

قائیمقامیەتی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو هاوڵاتییە باسی لەوەشکردووە گوایە عارەبانەی داناوە و لەلایەن قائیمقامیەتەوە ڕێگری لێکراوە، بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت کە لادانی عارەبانە و زێدەڕۆیی کاری تیمەکانی شارەوانی و پۆلیسی شارەوانییە و له چێوەی یاساو ڕینماییەكانە، بەمەبەستی ڕێكخستنی شار و نەهێشتنی زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی”.

قائیمقامیەتی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، لەسەر هەموو ئەو قسانەی کە ئەو هاوڵاتییە کردوونی و هیچ بنەمایەکیان نییە داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن.

ماوەی دوو مانگە شاری هەولێر بەهۆی چەند کێشەیەک لە هێڵی گواستنەوەی ئاو و ڵێڵبوونی سەرچاوەی ئاوەکە، ڕووبەڕووی کەمئاوی بووەتەوە، هەوڵدەدرێت لەڕێگەی تانکەرەوە ئاو بۆ گەڕەکە کەمئاوەکان دابینبکرێت.

بابەتی پێشتر

پەیوەندییەکی چاوەڕواننەکراو لە ئیتاڵیاوە بۆ پیانیچ

بابەتی دواتر

ئیلهام ئەحمەد لەبارەی هێرشەكانی تورکیاوە پەیامێک دەداتە ڕوسیا و ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share