بۆ یەكەمجار و بە فەرمانی میری قەتەڕ هەڵبژاردن لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت

تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەڕ، فەرمانیكرد لە ئۆكتۆبەری داهاتوودا یەكەم هەڵبژاردن لە وڵاتەكەیدا ئەنجامبدرێت.

ئاژانسی هەواڵی قەتەڕ بڵاویكردەوە، بەگوێرەی فەرمانەكە، لە دووی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا ئەندامانی ئەنجومەنی شورای قەتەڕ هەڵدەبژێردرێن و بەگوێرەی نووسراوێك كە ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی ئاب میری قەتەڕ دەریكردووە، دەنگدەران مافی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی شورا (پەرلەمان)یان دەبێت.

لای خۆیەوە خالد بن خەلیفە ئال سانی سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ و وەزیری ناوخۆ داوای لە هاوڵاتییانی خۆی كرد بەشدارییەكی ئەرێنی لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن و بە بۆنەیەكی نیشتمانی ناوزەدی كرد.

سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ وتیشی، “ئەمە یەكەمجارە هەڵبژاردن لە وڵاتەكەماندا بكرێت و بنەمای ئێمە لەو هەڵبژاردنەدا ئەوەیە هاوڵاتییان هەستبكەن لە ئەرك و مافدا یەكسانن”.

بابەتی پێشتر

ئیلهام ئەحمەد لەبارەی هێرشەكانی تورکیاوە پەیامێک دەداتە ڕوسیا و ئەمریکا

بابەتی دواتر

سلێمانی.. قوباد تاڵەبانی لە ڕەوتی ڕاییكردنی كارەكانی چەند فەرمانگەیەكی پرسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share