ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى ئاب و دواى 12 ڕۆژ له كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لا، دادگاییكردنى بكوژه‌كه ده‌ستیپێكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ئاشكرایكرد، دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ربه‌لا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دادگاییكردنى بكوژی عه‌بیر خه‌فاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لاى ده‌ستپێكرد.
ڕۆژی سێشەممە 10ى ئاب، عەبیر خەفاجى، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەربەلا لەگەڵ دوو کارمەندى شارەوانیدا سەرگەرمی لابردنى زیادەڕۆیی بوون لە شارى کەربەلا، لەو کاتەدا تەقە لە سەرۆکی شارەوانى کرا و كوژرا.
ڕۆژی دواتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له شوێنی ڕووداوه‌كه له كه‌ربه‌لا، ده‌ستگیركردنى بكوژه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند و ڕاده‌ستی دادگاى كرد.
ڕۆژی 12ى ئاب، ئه‌نجومه‌نى باڵای دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاند، بكوژه‌كه‌ى عه‌بیر خه‌فاجی له ڕۆژی 22ى ئاب-دا دادگایی ده‌كرێت.