موعین كازمی: بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ بەردەوامیدان بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، “بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت”.

موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، تێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ بەردەوامیدان بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق مانگانە مووچەی مووچەخۆران رەوانەبكرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، “بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت بۆ ئەوە لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین دەكرێنەوە و پێویستە ئاسانكاری بۆ ئەو هەنگاوە بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: داوا لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کراوە بەشداریی کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنەکان بکات

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆتا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەدا داوایان لە…
Total
0
Share