باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد: داعش ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق

ماسیو توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد

ماسیو توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد هۆشدارى ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بۆ عێراق و ده‌ڵێت، “گه‌نده‌ڵی نیگه‌رانیكردووین”.

له‌ دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا، ماسیو توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد باسی له‌ بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق كرد و ڕایگه‌یاند، “هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌رییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا عێراق به‌ ڕێڕه‌وێكی نیگه‌رانكه‌ردا تێپه‌ڕده‌بێت و وڵاته‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو قه‌یرانێكی ئاڵۆزتره‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌و باسانه‌ى له‌باره‌ى دۆخی عێراق و ئه‌فغانستان-ـه‌وه‌ ده‌كرێن، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد وتى، “ئه‌ركی ئه‌مریكا له‌ عێراق ته‌واو جیاوازه‌ به‌راورد به‌ ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ ئه‌فغانستان”.

ماسیو توله‌ر به‌دووری نازانێت داعش عێراق كۆنترۆڵبكاته‌وه‌ و هۆشدارى ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه‌ بۆ عێراق و ده‌ڵێت، “گه‌نده‌ڵی نیگه‌رانیكردووین، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز له‌ عێراق-دا نه‌بێت، ئه‌وا دوورنییه‌ داعش بگه‌ڕێته‌وه‌”.

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌  به‌غداد، جیاواز له‌ دۆخی ئه‌منی و سیاسی، باسی له‌ هه‌وڵه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ دابڕاندنى عێراق له‌ ئێران له‌ڕووی كه‌رتی وزه‌وه‌ كرد و وتى، “ئه‌مریكا كارده‌كات وزه‌ بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق پشت به‌ ئێران نه‌به‌ستێت”.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک هاوڵاتی لە سلێمانی بەناوی ڤیزای گەشتکردنەوە بڕی 70 هەزار دۆلاریان براوە

بابەتی دواتر

ته‌نها دواى 12 ڕۆژ.. دادگاییكردنى بكوژی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لا ده‌ستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بانکێک دەستگیرکرا

دەستەی دەستپاکیی عێراق فەرمانی دەستگیکردنی بۆ بەڕێوەبەری بانکێک دەرکرد کە زیانی پێنج ملیار دیناری بە بانکەکەی گەیاندووە. بەپێی…
Total
0
Share