بەریتانیا دانینا بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا

حکومەتی بەریتانیا، ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمی رایگەیاند کە ئەو تاوانانەی رێکخراوی داعش بەرامبەر ئێزدییەکان لە ساڵی 2014دا ئەنجامیداوە، بە جینۆساید دایدەنێت و دان بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا دەنێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “شانشینی یەکگرتوو ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمی دانی بەوەدا نا کە داعش لە ساڵی 2014دا جینۆسایدی دژی ئێزیدییەکان ئەنجامداوە”.

پێشتر حکومەتی بەریتانیا ئیدانەی دڕندەییەکانی داعشی لە دژی ئێزیدییەکان کردبوو، بەڵام ئەو ئیدانەکردنانە نەگەیشتە بڕیاری ناساندنی وەک جینۆساید.

مانگی یەکی ساڵی رابردوودا پەرلەمانی ئەڵمانیا تاوانەکانی رێکخراوی داعشی لە دژی ئێزیدییەکان لە عێراق بە جینۆساید ناساند و کۆمەڵێک رێکاری پشتیوانی بۆ ئێزیدییەکان پێشنیار کرد.

بەپێی ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکانی هەرێمی کوردستان، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، زیاتر لە شەش هەزار ئێزدی رفێندران.

تا ئێستاش زیاتر لە دوو هەزار کەس بێسەروشوێنن.

بەگوێرەی ئەو نووسینگەیە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکەی داعشەوە، زیاتر لە 120 هەزار ئێزیدی عێراقیان جێهێشتووە و بە دەیان هەزار لەوانەی کە لە ناوچەکەدا ماونەتەوە، لە کامپەکاندا دەژین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە قووڵترین سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تادێت بە مووشەکی زیاتر وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوژمن دەڵێت 320%ـی مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون، کەچی ئێمە هەر مووشەکی زیاتر هەڵدەدەین. محەمەد باقر…
Total
0
Share