ئەوانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە دەبێت کەی ڤاکسین وەربگرن؟

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جیاوازیی نێوان ئەو بەرگرییەی لەدوای توشبوون بە کۆرۆنا و چاکبوونەوە دروستدەبێت و ئەو بەرگرییەی دوای وەرگرتنی ڤاکسین دروستدەبێت دەخاتەڕوو، وەڵامی ئەوەش دەداتەوە بۆچی دەبێت کەسانی چاکبووەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤاکسین وەربگرن.

ژمارەیەک لە زانایانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە زنجیرەیەکی بەرنامەی (science in five)ی ڕێکخراوەکە گفتوگۆیان لەبارەی ئەو ماوەیە كردووە كە توشبوویەکی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەی دەبێت چاوەڕێبکات بۆئەوەی ڤاکسین وەربگرێت، هەروەها ڕۆڵی ڤاکسینەکە چییە لە دروستکردنی بەرگریی جەستە دژی ڤایرۆسەکە.

گەورەزانا و پزیشكانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئەو بەرگرییەی لە جەستەی کەسێکی توشبوو بە کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەی دروستدەبێت، دەڵێن، ئەو بەرگرییەی دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا دروستدەبێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بەپێی چۆنێتیی توشبوونی کەسەکە، ئایا بە قورسی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوتووە یان نیشانەکانی سووک و کەمتر کاریگەربوون.

ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەوانەی ڤایرۆسەکە بە سووکی دەگرن و کەمتر کاریان تێدەکات، ئەو بەرگرییەی لەجەستەیاندا دروستدەبێت زۆر کەمە بەراورد بە کەسێکی توشبوو بە ڤایرۆسەکە کە بەسەختی کاریگەرییەکانی تێدا دەرکەوتووە.

لەبەر ئەم هۆکارانەیە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی کەسانی توشبوو دەکەن دوای چاکبوونەوەیان ڤاکسین وەربگرن، ئەو ماوەیەشی دەبێت دوای چاکبوونەوەیان چاوەڕێی بکەن چەند هەفتەیەک دەبێت.

ئەم ڕێنماییەی ڕێکخراوەکە بەپێی هەندێک وڵات دەگۆڕێت کە خۆیان بە سروشتی بەرگریی جەستەیان بەهێزترە و داوا دەکەن کەسی توشبوو بە کۆرۆنا سێ مانگ بۆ شەش مانگ دوای چاکبوونەوەی چاوەڕێبکات، دواتر ڤاکسین وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانێک بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژیی سێکسی دەخاتەڕوو

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەڕووی پلانێک بەمەبەستی چاوپۆشی نەکردن لە تاوانەکانی دەستدرێژیی سێکسی، دوای ئەوەی ژمارەیەک…
Total
0
Share