وەزارەتی دەرەوەی عێراق: زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ئێران ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە

بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دەرەوەی عێراق، رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ئێران ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە.
سەلوان شنگالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی کە لە ئێران نیشتەجێن ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە نەتوانراوە تاوەکو ئێستا بیانگەڕێنینەوە.
وتیشی، “هەرچەندە لەناو ئێراندا پاسمان بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتییان گرتووە، بەڵام کۆکردنەوەیان زەحمەتە، هەندێک کەس پارەیان نییە و هەندێک ئۆتۆمبێلیش بەنزینیان نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی…
Total
0
Share