یەکێک لە هاوڕێکانی قاسم سولەیمانی و پاسەوانەکەی لە سوریا کوژران

سوپای پاسداران ئاشکرایکرد، ڕاوێژکارێکی سەربازییان کە، هاوکات یەکێک لە هاوڕێکانی قاسم سولەیمانی بووە، لەگەڵ یەکێک لە هاوکارەکانیدا لە سوریا کوژراوە.

ئاژانسی میهری ئێرانی ئاشکرایکردووە، “ئەو ڕاوێژکارە سەربازییەی سوپای پاسداران ناوی حەسەن عەبدوڵازادە بووە و هاوکارەکەشی بەناوی موحسین عەباسی، لە ڕێگەی دیرەزور بۆ تەتموور کوژراون”.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ڕاوێژکارە سەربازییەی ئێران کەوتووەتە بۆسەی چەکدارانی داعشەوە لەو ناوچەیەدا و بەهۆیەوە هەردوو ئەندامەکەی سوپا کوژراون.

چەکدارانی داعش لە دوای کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتیشیان لە بیابانەکانی خوارووی دیرەزور بۆ شاری مێژووی تەتموور ماونەتەوە و ناوبەناو چالاکیان هەیە.

شاری مێژووی تەتموور یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە چەندینجار لەلایەن سوپای سوریا بە هاوکاری سوپای پاسداران گیرایەوە و پاشان داعش دەستی بەسەردا دەگرتەوە، بەڵام ئێستاش ڕێگەی تەتموور دیرەزوور بە ڕێگەیەکی مەترسیدار دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

سوپای تورکیا کوژرانی ئەفسەرێک و سێ سەربازی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ئایا بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا جەستەی مرۆڤ دەکاتە موگناتیس؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share