دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ناتانیاهۆ کۆدەبمەوە و پرسی ئیران تاوتوێدەکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەنیازە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.

ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان روونیکردەوە، ناتانیاهۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات و لە کۆشکی سپی، کۆدەبنەوە و پرسی ئێران تاوتوێدەکەن.

سەرەڕای بوونی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە چەند شوێنێکی جیاوازدا، ترەمپ دەڵێت، بەرنامە ئەتۆمییەکە تووشی داڕمانی هەمیشەیی بووە.

جەختیشیکردەوە، ئێران رازی نەبووە بە دەستبەرداربوون لە پیتاندنی یۆرانیۆم، یاخود پشکنینی شوێنە ئەتۆمییەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەراقچی: ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رانەگرێت لە وەڵامدانەوە بەردەوامدەبین

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رانەگرێت لە وەڵامدانەوە بەردەوامدەبین. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران رایگەیاند، “سوپاسی…
Total
0
Share