پیکێ ڕەزامەندی نیشانداوە و حەوت یاریزانی بارسا بە پاشەکەوتی موچە قایلنین

 

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندەکان و گونجاندنی موچەی یاریزانانی بەپێی بارودۆخی نوێی یانە دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بەرشلۆنەوە بڵاویکردووەتەوە، جێرارد پیکێ یەکێکە لەو یاریزانانەی بە کەمکردنەوە و پاشەکەوتکردنی لەسەدا 30ی موچەکەی قایلنەبووە، بەڵام لە دوای نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕەزامەندی دەبڕیوە لەسەدا 50ی موچەکەی کەمبکرێتەوە کە لەسەدا 20ی لە داواکاری بەڕێوبەرانی یانە زیادترە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی بارتۆمیو سەرکەوتوبوون لە وەرگرتنی ڕەزامەندی زۆرینەی یاریزانان، بەڵام لەگەڵ حەوت یاریزان دووچاری ئاستەنگی بوون و نەیانتوانیوە هیچ بڕێک لە موچەکانیان کەمبکەنەوە.

ئەو یاریزانانەش پێکهاتوون لە، لیۆ مێسی، جۆردی ئەلبا، سێرجیۆ بۆسکێتس، ئەنتوان گریزمان، عوسمان دیمبیلی، سێرجی ڕۆبێرتۆ، فیلیپی کۆتینیۆ.

لە ماوەی داهاتوودا بۆندەکانی ئەلبا و کۆتینیۆ و گریزمان و دیمبیلی ڕەنگە نوێبکرێنەوە، ئەگەر ئەم هەنگاوە بنرێت بەدوور نەزانراوە ناوبراوان ڕەزامەندی بەرانبەر کەمکردنەوەی موچەکانیان دەرببڕن، چونکە لەم حاڵەتەدا یاریزانان ماوەیەکی دوورودرێژ بەردەوامبوون لە کەتەلۆنیا مسۆگەردەکەن.

موندۆ دوپاتیدەکاتەوە، کێشەی گەورەی بارتۆمیو، مێسی ئەفسانەی یانەیە کە ئامادەنییە نە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی و نە بۆ کەمکردنەوەی موچەکەی سازش بکات.

بابەتی پێشتر

ئۆباما و ترەمپ هێرش دەکەنە سەر یەکتر

بابەتی دواتر

کێ دەبێتە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید؟ پۆچتینۆ لەنێوان زێدان و ڕائولدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share