ڕۆی کین: شەش یاریزان شایستەی درێسی مانچستەر یونایتد نین

ئەستێرەی دێرینی یانەی مانچستەر یونایتد، ڕۆی کین ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یاریزانانی یونایتد دەکات و بە کەمتەرەخەم وەسفیاندەکات.

ڕۆی کین لە شیکارییەکانیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دێربی مانچستەر دەڵێت، “جوانی یاریی تۆپی پێ لەوەدایە جێگەی خۆشاردنەوەی تێدانییە، لە دێربی مانچستەر هەموو کەموکورتییەکانمان بینی، بەڵام ئەگەر تێبینی یارییەکە بکەین بۆمان دەردەکەوێت یاریزانان کەمتەرخەم بوون و خۆیاندا بەدەستەوە، بەئاڕاستەی گۆڵی ڕکابەر ڕایاننەدەکرد، لەوە تێناگەم”.

هەروەها دەڵێت، “کاتێک ڕووبەڕووی یانەیەکی قورس دەبیتەوە پێویستە ڕابکەیت، پێویستە ڕکابەرییان بکەیت، ئەوەش ئاوێنەدانەوەی یانەکەتە و وەک دەیبینم ئەوان لەدوای یانەکانی ترەوەن، ئەو یاریزانانەی دووچاری خەمباربوون و بێهیواییان کردم، بیساکا و فرێد و ماگوایەر و ڕاشفۆرد بوون، نەک هەر ئەوانە، بەڵکو شەش یاریزان و زیاتریش دەبینم، کە پێموایە شایستەی درێسی مانچستەر یونایتد نین”.

لەدوایین دێربی مانچستەر، یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەرامبەر یونایتد تۆمارکرد، ئەنجامەکەش ناڕەزایی زۆرینەی ئەفسانە و یاریزانە دێرینەکانی ڕێد دێڤڵزی لێکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

(NBA) فینێکس بە میڵواکی دۆڕا و ڕۆکێتس کۆتایی بە زنجیرە دۆڕاندنەکانی هێنا

بابەتی دواتر

داهاتووی هالاند و یوڤیچ بەیەکەوە گرێدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنگرەى چاڤی پێش کلاسیکۆ

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دەڵێت پێویستە بردنەوە لە کلاسیکۆدا بەدەست بهێنین و ئامانجی سەرەکی یانەکەشی ئاشکراکرد کە ناسناوی…
Total
0
Share