کلۆپ بۆ نونێز: منداڵیت، ببە بە پیاو

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بەشێوەیەکی گاڵتەئامێز داوا لە داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی دەکات برەو بەتوانا کۆمەڵایەتییەکانی بدات.

نونێز لە ڕابردوودا پاساوی بۆ لاوازی ئاستی هێنابووەوە بەوەی، لە زمانی ئینگلیزی تێناگات و ئەوەش وایکردووە لە تێبینی و ڕێنماییەکانی کلۆپی ڕاهێنەر تێنەگات.

لەو بارەیەوە کلۆپ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “ئینگلیزییەکەی نونێز باش نییە و سنووردارە، بەڵام ئەوە کێشە نییە، چونکە چەندین یاریزانمان هەیە بە زمانی ئیسپانی قسە دەکەن.”

هەروەها دەڵێت، “تەنها دەتوانێت بڵێت سڵاو، با بڕۆین، وەک منداڵێکە، بەڵام مرۆڤێکی متمانەدارە بەخۆی، خاوەنی منداڵە، بەڵام وەک پیاو گەشەی نەکردووە، هەمووان ئەوە دەزانین، پێویستە وەک پیاوێک گەورە ببێت، ئەوە ڕوونە و داهاتووش ڕوونە.”

نونێز لەم وەرزەدا هەشت یاری بە درێسی لیڤەرپوڵەوە کردووە، تەنها دوو گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دوو کلاسیکۆ دەبینن

بابەتی دواتر

دادگا بڕیاریدا یورۆیەک قەرەبووی سەرۆکی ڕیاڵ بکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share