ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە دوورگەیەکی یۆنان گیریانخواردبوو ڕزگارکران

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، ئەو 37 کۆچبەرەی لەلایەن قاجاخچییەکانەوە لە دوورگەیەکی شاخاویی یۆناندا بەجێهێڵرابوون، بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە یۆنان ڕزگارکران.

شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو 37 کۆچبەری کورد کە ویستوویانە بە یەختێک لە تورکیاوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا، لە ڕێگەدا یەختەکەیان لەکارکەوتووە و لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردبوو.

لەبارەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەوە ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن کەسوکاری کۆچبەرەکانەوە لەو ڕووداوە ئاگادارکراینەوە، پەیوەندیمان بە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەسینا کرد تاوەکو فشار لە پۆلیسی یۆنان بکەین بۆ ڕزگارکردنی ئەو کۆچبەرانە”.

کۆچبەرەکان ژمارەیان 37 کەسە و سەرجەمیان کوردی باشووری کوردستانن و چوار لەوانە منداڵ و هەشتیان ژن و 25یشیان پیاوبوون، دوای ئەوەی بەمەبەستی گەیشتن بە ئیتاڵیا بەڕێدەکەون لە ڕێگەدا یەختەکەیان لەکاردەکەوێت و لەو دوورگەیە بەجێهێڵراون.

بەوتەی ئاری جەلال، دوورگەکە ناوچەیەکی چۆڵی شاخاوییە و هیچ ئاو و خۆراکێکی تێدا نییە، بۆیە لەو ماوەیەی کۆچبەرەکان ماونەتەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە.

سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا کۆچبەرەکەن ڕزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی کۆس لە یۆنان و تەندروستیی سەرجەمیان جێگیرە.

 

بابەتی پێشتر

برای ئەشرەف غەنی بەیعەتی بە تاڵیبان دا

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. مردن بە كۆرۆنا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لافاو دوو منداڵی خنكاند

دوو منداڵ لە پارێزگای کەرکوک بەھۆی لافاوەوە خنکان. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك رایگەیاند، لە گوندی حەساری…
زیاتر ببینە

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share