چێڵسی لە میرکاتۆی زستان دەستبەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی دەبێت

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە چوارچێوەی ئەو پڕۆسە نوێیەی دەستیپێکردووە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فرانک لامپاردی ڕاهێنەر، ئامادەیی نیشانداوە گوێبیستی ئۆفەری یانە داواکارەکان بێت بۆ گواستنەوەی کیپا ئاریزابالاگا.

کیپا لە هاوینی 2018 بە گرانبەهاترین بۆند لەسەر ئاستی گۆڵپارێزان لە یانەی ئەتلەتیک بلباوی ئیسپانییەوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، بەڵام ماوەی دوو وەرزە گۆڵپارێزەکە لە ئاستی پێویستدا نەبووە و نەیتوانیوە ڕەزامەندی بەرپرسان و ڕاهێنەرانی یانە ئینگلیزیەکە بەدەستبهێنێت.

ڕاهێنەری یانە، فرانک لامپارد لە کۆتا جوڵەدا پیتەر چێکی ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی لە لیستی یاریزانە بەشدارەکان ناونوسکردووە، ئەوەش پەیامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ کیپا ئاریزابالاگا کە چیتر متمانەیان بە تواناکانی نەماوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی بلوزی لەندەن لەمیرکاتۆی زستانی 2021 لارییان لە گواستنەوەی گۆڵپارێزە 26 ساڵەکە نییە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەک خواستیان لەسەر کڕینی کیپا نیشانداوە، لەنێوانیاندا یانەی ئیشبیلیەی ئەندەولسی کە خاوەنی بونۆی گۆڵپارێزی بەتوانایە، واتا لەو یانەیەش بە ئەگەرێکی بەهێزەوە دەکرێتە یەدەگ ئەگەر بێتو گواستنەوەی پێبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ ڕیاڵی گه‌یانده‌ لوتکه‌ و میلان یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و میلان‌ یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی لوتکه‌ی گرته‌وه‌ و بارسا چاره‌نوسی که‌وته‌ یاریگای ئالیانز ئارینا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share