پلانی بەرشلۆنەی لاپۆرتا ئاشکرابوو

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی ئەزمووندار دەستپێکردووە، لە بەرامبەردا سێ یاریزان خۆیان بۆ ماڵئاواییکردن ئامادەکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی هیلینا کۆدیسی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، دوو بەڕێوەبەری یانەی بەرشلۆنە کە پێکهاتوون لە ماتیۆ ئالیمانی و جۆردی کرۆیف بەسەردانێک گەیشتوونەتە شاری لەندەن، ئەم هەنگاوەشیان لەپێناو واژووکردنی بۆندی ئەندرێس کریستنسن-دایە.

کریستنسن لە پێگەی سەنتەری بەرگری یاریدەکات و نرخی گواستنەوەی 35 ملیۆن یورۆیە، سەرچاوەکان پێیانوایە لەچەند ساڵی داهاتوودا دەبێتە جێگرەوەی جێرارد پیکێ.

لەلایەکی دیکەوە ماتیۆ مۆریتۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، نوێنەرانی یانەی بەرشلۆنە لە کڕینی فرانک کیسیی ناوەندکاری یانەی ئەی سی میلان نزیکبووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرشلۆنە مووچەی شەش ملیۆن یورۆ بۆ کیسی تەرخاندەکات، کە دوو هێندە زیاتری مووچەی پێدری، نیکۆ گۆنزالێس، گاڤی-یە بەیەکەوە.

لەبەرامبەر ئەم گواستنەوانەشدا، بڕیار لە فرۆشتنی ساموێل ئومتیتی، کلیمۆنت لۆنگلێت و مینگوێزا دراوە، یاریزانەکانیش ئاگادارکراونەتەوە لە دۆزینەوەی یانەیەکی دیکە بۆخۆیان.

بابەتی پێشتر

پێرێز گۆڕەپانەکە بۆ سیتی و بەرشلۆنە چۆڵناکات

بابەتی دواتر

كازمی لیژنەكەی پێكهێناوە.. دادگای فیدراڵی لیژنەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و تاوانی هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share