(ڤیدیۆ) دێربی مێرسیساید بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

یانەی ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی شەشەمی پریمەرلیگی بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا، یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی ئێڤەرتۆن لە یاریگای “گودیسۆن پارک” میوانداریی لیڤەرپوڵی هاوشاری کرد، یارییەکە بە ئەنجامی (0-0) کۆتاییهات.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی فرانک لامپارد توانیان کۆنتڕۆڵی یاریگا بکەن، لە دوایین ساتەکاندا لیڤەرپوڵ هاوسەنگی وەرگرتەوە و چەند هێرشێکی مەترسیداری بۆسەر گۆڵی یانەی خانەخوێ دروستکرد.

تایمی دووەم دووبارە بوونەوەی هەمان سیناریۆکانی تایمی یەکەم بوو، ئێڤەرتۆن هێرشی بەردەوامی دەکردە سەر گۆڵی لیڤەرپوڵ، محەممەد سەڵاح و هاوڕێکانیشی بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو هەوڵیاندەدا گۆڵ تۆمار بکەن، بەڵام هیچ یەکێک لە یاریزانان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و یارییەکە (0-0) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ بە شێوەیەکی کاتی بۆ پلەی پێنجەم سەرکەوت، ئێڤەرتۆنی ڕکابەریشی بە چوار خاڵەوە لە پلەی (17) بۆ پلەی (14) سەرکەوت.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی: هێڵی گەرم بۆ چارەسەركردنی گرفتی بازرگانان دروستدەكرێت

بابەتی دواتر

تەرمی فڕۆكەوانێك لە ئەمریكاوە گەڕێندرایەوە بۆ عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ و ڕودیگێر کۆتایی هاتووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری یانەی چێڵسی-دا کردووە، ئاشکراکردنی گرێبەستەکەش لەسەر وردەکارییەکان وەستاوە.…
Total
0
Share