کوژرانی 10 کەس بابەتی کۆبوونەوەی وەزیری بەرگری عێراق و هاوتا تورکییەکەی نەبووە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری بەرگریی عێراق و تورکیا کۆبوونەتەوە و لەبارەی پەیوەندی زیاتری هەردوو وەزارەت گفتوگۆکراوە.

کۆبوونەوەی جمعە عناد سەعدون، وەزیری بەرگریی عێراق و خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە کاتێکدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 10 کەس لە خاکی عێراقدا بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کوژراون.

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەسەر کۆبوونەوەکە ڕایگەیاندووە، “هەردوولا جەختیانکردووەتەوە بەردەوامبن لە هێشتنەوەی پەیوەندی نێوانیان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان”.

سێ ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە فەرماندەیەکی یەبەشە کە کوردی ئێزدی بوو شەهیدکرا.

دوێنێ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئاشكرایكرد، لەئەنجامی هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەی گوندی سکێنێ، هەشت کەس شەهید و چواری دیکەش برینداربوون، “لەو هەشت کەسەی شەهیدبوون، چواریان شەڕڤانی یەبەشە-ن، کە لە نەخۆشخانەکە تیمار دەکران، هەروەها سێ لە شەهیدەکان، کارمەندی تەندروستی بوون، کە خزمەتی کۆمەڵگای ئێزدییان دەکرد، شەهیدەکەی دیکەش خەڵکی شاری شرناخی باکووری کوردستانە و لە فەرمانی 2014-دا، کاتێک بانگەوازیی سەفەربەربوون کرا، بۆ ئەوەی بریندارەکانی کۆمەڵگای ئێزدیی دەرمان بکات، وەکو پزیشک هاتبوو بۆ شەنگال و لەو کاتەوە خزمەتی تەندروستیی پێشکەش بە خەڵکی شەنگال دەکرد”.

بابەتی پێشتر

تورکیا بنکەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە ڕۆژئاوا بۆردومانکرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێک داوا دەکات لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانییەکی هاوچەرخ دروستبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت راگەیەندرا

درەنگانی شەوی رابردوو هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتییەکە ئاشکراکرد. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،…
Total
0
Share