پەرلەمانتارێک داوا دەکات لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانییەکی هاوچەرخ دروستبکرێت

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیەک بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لە جێگەی ئەوەی چواردەوری شەقامەکە بکرێت بە جەمەلۆن و کۆگا، بە ماستەر پلانێک بکرێت بە شارێکی هاوچەرخ.

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ” شەقامی 100 مەتری پرۆژەیەکی ستراتیژیە بۆ سلێمانی، بەڵام بەھاو گرنگی و کاریگەری زەوییەکان بەھەردوو ئاراستەی شەقامەکە، کە ھەزاران دۆنمە زۆر لە شەقامەکە گرنگترن و ئەم زەویانە لە شوێنێکی گرنگی ستراتیژین، ڕوبەرو و ھەڵکەوتەی زەویەکە ھی بونیادنانی شارێکی مۆدێرنە، بۆیە لە بری ئەوەی بکرێتە مەخزەن و جەمەلۆن و داگیرکاری، دەتوانرێت بە ماستەر پلانێک سلێمانیەکی ھاوچەرخ بونیات بنرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ” بونیادنانی ئەم شارە مۆدێرنە نەک ھیچ بڕە پارەیەکی پێویست نیە، بەڵکو دەتواندرێت بڕە پارەیەکی ئێجگار زۆریشی بۆ خزمەتگوزاریی سلێمانیەکی مۆدێرن دابین بکات، هاوکات ئەم پرۆژە تەنیا جوانکردنی سلێمانی نیە، بڵکو دروستکردنی جوڵەیەکی گەورەی بازرگانی و گەشتیاریشە”.

شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە قۆناغی یەکەمدا بە درێژایی 32 کیلۆمەتر دروست دەکرێت و لە ئێستا %42ی کارەکانی تەواو بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم: چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە بڕیاربدات

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دواکەوتنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کاریگەری خراپی لەسەر کارەکانی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەکی راپەڕین دەستگیرکران

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، توانراوە بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێن. عەمید…
Total
0
Share