وەزیری بەرگریی توركیا لە بەغداد-ـە

خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا و یەشار گویلەر، سوپاسالاری ئەو وڵاتە بە سەردانێك گەیشتنە بەغداد.

بە گوێرەی میدیای فەرمیی توركیا، بڕیارە لە سەردانەكەیاندا كە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، وەزیری بەرگریی توركیا و سوپاسالاری ئەو وڵاتە ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق-دا كۆببنەوە.

هەر بە پێی زانیارییەكان، لە سەردانەكەیاندا ئەندامانی شاندەكەی توركیا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق-دا كۆدەبنەوە.

ئامانج لە سەردانی شاندەكەی توركیا، تاووتوێكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە و ئەو پرس و دۆسیانەیە كە جێگەی بایەخ و بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتن.

بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکە سەردانی هەرێمی کوردستان بكات و وەزیری بەرگریی توركیا، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان-دا كۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید هۆکاری نەناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغداد لەلایەن هەرێمەوە ئاشکرادەکات

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغداد نەکراوە،…
Total
0
Share