بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی پێشمەرگە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بە توندی ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان لە کەسوکار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

دەشڵێت، بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە و سەرکۆنەی دەکەین، داوا لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی هاوشێوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەش دەڵێت، دووپاتیدەکەینەوە هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەم جەنگە، بەڵکو هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان خستووەتەگەڕ تاوەکو بەشێکبین لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە لە ڕێگەی گفتوگۆوە تاوەکو سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهمەن عەبدوڵا: لە كامێرای پۆینت تو پۆینتدا كەمتر لە خێرایی دیاریكراو شۆفێری بكرێت بە سەرپێچی تۆمارناكرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی تۆماركردنی سزا لە كامێرای پۆینت تو پۆینت دەدات و جەختیشدەكاتەوە شۆفێران پابەندی…
Total
0
Share