تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لە سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای كەتنی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای كەتنی هەولێرەوە گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ب.س.أ. لەدایكبووی 1989) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 10 لە یاسای سزادان راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ساڵی داهاتوو دوو تونێل لە دەربەندیخان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، ” كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ساڵی داهاتوو دوو تونێل لە دەربەندیخان…
زیاتر ببینە

عەبدوڵا حاجی مەحمود: سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی دارایی سەریان نەوی نەكرد

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی…
Total
0
Share