لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سلێمانی سێ كەس گیانیانلەدەستدا

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی سەرەكیی هەواری شار- تونێلی پێشڕەو سێ كەس گیانیانلەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگەی سەرەكیی هەواری شار- تونێلی پێشڕەو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە جۆری مازدا كە سێ سەرنشینی تێدابووە و گیانیانلەدەستداوە و شۆفێری كرۆلاكەش برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالان حەمەسەعید: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە و دەبێت مووچە لە کاتی خۆیدا بێت

ئالان حەمەسەعید رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە و دەبێت حکومەتی عێراق مانگانە لە…
Total
0
Share