پێچەوانەی ڕێككەوتنی ئەتۆمییە.. ئێران یۆرانیۆمی زیاتری پیتاندووە

چەند وڵاتێكی گەورەی ئەوروپا ئاشكرایدەكەن كە ئێران یۆرانیۆمی پیتێندراوی زیادكردووە و ئەوەش نیگەرانیكردوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەریەك لە فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و دەڵێن، “ئێران بڕی ئەو یۆرانیۆمەی زیادكردووە كە ڕێژەی پیتاندنەكەی لە 20% زیاترە و ئەوەش یەكەمجارە ئێران ئەوە بكات”.

ئەو وسێ وڵاتە نیگەرانیی خۆیان نیشانداوە و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراو زۆرە و ڕێژەكەشی بەرزە و 20%ی تێپەڕاندووە، بۆیە ڕایدەگەیەنن ئەو هەنگاوەی ئێران “پێشێلكارییەكی ترسناكە بەرامبەر بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی”.

پێشتر ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشكرایكردبوو كە ئێران توانای بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆ 60% بەرزكردووەتەوە و “ئەوەش هەنگاوێكی سەرەكییە بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی، چونكە ئێران بۆ پێداویستی و كاروباری شارستانی ئەوەی نەكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.…
Total
0
Share