عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هەر هێرشێکی دیکە بکرێتەوە سەر وڵاتەکە، جارێکی دیکە وەڵامدەدەنەوە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رادۆسڵاو سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا، عەباس عەراقچی رایگەیاند، “هەر کردەیەکی دەستدرێژیکارانە بۆسەر وڵاتەکەمان، وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئێرانی بەدوادادێت”.
وتیشی، “هەڵوێستی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی کە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن، ئیدانە دەکەین و ئەمەش بۆ ئەوان شەرمەزارییە. داوایان لێدەکەین کە رێبازێکی بەرپرسیارانەتر بەرامبەر بە کردەوەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، بگرنەبەر”.